بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت ئەو بڕیارانەی کاریگەرییان لەسەر گەلەکەمان هەیە بەشێوەی تاکلایەنە بدرێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە، خەڵکەکەمان شایەنی ئەوەیە کە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەم کاتەدا کە ناوچەکەمان رووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بووەتەوە، نابێت ئەو بڕیارانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر چارەنووس و ژیانی گەلەکەمان، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن، حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بنکەفراوانە، دەبێت هەموو لایەنەکان بەگوێرەی ئەوە هەڵسوکەوت بکەن.

وتیشی، ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە، خەڵکەکەمان شایەنی ئەوەیە کە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت و لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن، ئێستا کاتی یەکڕیزییە لە بەرامبەر ئەو مەترسییە گەورانەی کە دەکرێت تووشمان ببن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پاڵپشتی لە دیالۆگی بونیادنەرانە دەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بەغداد و هەولێر بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەهەمانکاتدا دڵنیاشبین کە خۆشگوزەرانیی هاوڵاتییانمان هەرگیز نەخرێتە مەترسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share