وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: لە بودجەی 2024 یەک ترلیۆن دینارمان بۆ تەرخانکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەبارەت بە بودجەی تەرخانکراوی ساڵی 2024  رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ یەک ترلیۆن دینارمان بۆ تەرخانکراوە و پشتیوانی هەموو کەرتەکانی کشتوکاڵی پێدەکەین.

د.مەهدی سەحەر جبوری، بریکاری کارگێڕیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوە کردووە، “میکانیزمێک ئامادەدەکرێت بۆ دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ وەزارەت لە بودجەی ساڵی 2024 تەرخانکراوە بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، “ئەو یەک ترلیۆن دینارەی لەمساڵدا بۆ وەزارەت تەرخانکراوە، بڕی 350 ملیار دیناری تەرخاندەکرێت بۆ کڕینی سێ جۆر تۆوی گەنم و بەنرخی پاڵپشتیکراو بەرێژەی 70٪ دەفرۆشرێتەوە بە جووتیاران”.

ئەو بەرپرسەی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، “350 ملیار دیناری دیکەش تەرخانکراوە بۆ کڕینی سیستەمی ئاودێری هاوچەرخ و فرۆشتنی بە جووتیاران بە نرخی پاڵپشتیکراو بەرێژەی 30٪ و بەقیست بۆ ماوەی 10 ساڵ، هاوکات لەو بارەیەوە دوو گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی وکانزاکان واژۆکراوە”.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی ئیدریس نانەوا ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

یەکێتی و پارتی لە کەرکوک کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share