یەكێتی: باج خستنەسەر ناڕەزایی خەڵك پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە

مەڵبەندی هەولێری یەكێتی ناڕەزایی بەرامبەر دەستگیركردنی كاسبكارێكی شارەكە لەسەر رەخنەگرتن دەردەبڕێت و دەڵێت، باج خستنەسەر قسە و ناڕەزایی خەڵك پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە.

مەڵبەندی سێی هەولێر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دەستگیرکردن لەسەر قسەکردن و ناڕەزایی هاوڵاتیان، کردەوەیەکی زۆر مەترسیدارە و هەموو دەسەڵاتەکان دەخاتە ژێر پرسیاری زۆر قورسەوە.

ئاماژەشدەدات، “هەزاران کەس لەپێناوی رزگاری و ئازادیی هەرێمی کوردستان گیانی خۆیان بەختکردووە، بەڵام کارەساتێکی زۆر گەورەیە، کە ئێستا هاوڵاتییان نەتوانن، تەنانەت دڵی پڕ لە زوخاوی خۆشیان بەتاڵ بکەنەوە لەبەرامبەر ئەم هەموو باج و زەریبەیەی حکومەت بەسەر کۆمەڵانی خەڵك سەپاندوویەتی”.

مەڵبەندی سێی یەكێتی داواشدەكات هێزە سیاسییەکان لەگەڵ هەموو کۆمەڵە و رێکخراو و سەندیکاکانی کرێکارانیش بێنە دەنگ لە دژی ئەم بەرتەسککردنەوەیەی ئازادیی رادەربڕین و دەڵێت، “ناکرێ هاوڵاتییەك قسەیەك بکات و ئاسایشیش دەستگیری بکات”.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئیدریس مەسعود (41 ساڵ)ی نانەوا لە بەردەم ماڵی خۆیان لە هەولێر لەلایەن هێزێكی ئەمنیی دەمامكدارەوە دەستگیركرا، دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی خاوەن نانەواخانە و سەموونخانەكانی شارەكە رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گرت و ناڕەزایی لەسەر دۆخی گوزەرانی هاوڵاتییان دەربڕی.

#ئێستا

 

بابەتی پێشتر

ئێستا وردەكاریی دەستگیركردنی نانەواكەی هەولێر ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

لە نەخۆشخانەیەکی دیوانیە ئاگرکەوتەوە و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە…
Total
0
Share