لە نەخۆشخانەیەکی دیوانیە ئاگرکەوتەوە و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی پارێزگای دیوانیە ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لەنەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی  پارێزگای دیوانییە ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵی کۆرپە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوە دەکەن، ساڵح مەهدی، وەزیری تەندروستیی عێراق گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، “شۆرتی کارەبا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بووە و سەرجەم هۆڵەکانی نەخۆشخانەکە چۆڵ کراون و نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە گوازراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتی: باج خستنەسەر ناڕەزایی خەڵك پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە

بابەتی دواتر

نەوت جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوەیە دوای دابەزینی لە دووشەممەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share