ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین داوا لە مامۆستا و خوێندکاران دەکات لە سبەینێوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
لە راگەیاندراوێکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕیندا هاتووە، وێڕای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خوێندکارانی سنووری پەروەردەی راپەڕین و پشتیوانی و هاوڕابوون لەگەڵ داوا رەواکانی وانەبێژان و مامۆستایان، بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی سنوورەکەمان بکەین لە سبەینێوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
ئاماژە بەوەش دەکات، “ئێمە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هەمیشە داواکاریی کەسوکاری خوێندکارانمان بۆ دێت بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکان و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بۆیە داوا لە کەس و کاری خوێندکارانیش دەکەین پاڵپشت و پشتیوانی مامۆستایان بن لە دەستپێکردنەوەی دەوام و گەشانەوەی چرای رووناکی خوێندنگاکان “.