ئاڵوگۆڕی دراو بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیرا

بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، “‏‎ئاگاداری گەشتیاران دەكەین ئەمشەو‌ پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراو لە نووسینگەكانی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ‌سلێمانی و لقی بەغداد بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت”.

فرۆشتنی 100 دۆلار لە لقەكانی ئارتی بانك بە گەشتیاران بە نرخی 132 هەزار دینارە و بەپێی مەرجەكان، هەر گەشتیارێك مانگی یەك جار دەتوانێت سوودمەند بێت لەو بڕیارە.

تائێستا راگرتنی ئەو مامەڵەیە رووننەكراوەتەوە و تەنها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بڕیارەكە بەشێوەیەكی كاتی دەركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن: دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەکەین

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەگەڵ رەزامەندی بەغداد، دەست بە دابەشکردنی پاداشتەکە دەکەین. ئامانج عەزیز،…
Total
0
Share