پارێزگاى هەولێر روونكردنەوە لە بارەى بڕیارى دابەزاندنى نرخى نان و سەموون دەدات

لە شاری هەولێر بڕیاردرا نرخی 10 نان و سەموون بکرێت بە هەزار دینار، و هەر نانەواخانە و سەموونخانەیەکیش پابەند نەبێت سزادەدرێت.

پارێزگای هەولێر، لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بە سەرپەرشتى قائیمقام و ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى هەرێم و بەڕێوەبەرى چاودێریى دارایی هەولێر و نوێنەرى سەندیکاى کرێکاران و ئەنجومەنى نانەواخانە و خاوەنى بەشێک لە سەموونخانە و نانەواخانەکان، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

باس لەوەش دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەک پاڵپشتى و هاوکارییەک بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان، لەمەودوا نرخى هەر لیترێک غاز 50% داشکاندنى بۆ بکرێت و لەرێگەى لیژنەیەکەوە کە لە قائیمقامیەت و چاودێریى بازرگانى و نوێنەرى خاوەن نانەواخانەکان پێکهاتووە، بەپێى پێویست رۆژانە بە زیادەوە بە بڕى 300 دینار بۆ هەر لیترێک غازیان بۆ دابین بکرێت، کە خۆیان پێشتر بە 600 دینار بۆ هەرلیترێک غازیان کڕیووە، ئەوە جگە لە دابینکردنى ئارد بۆیان بە نرخى 30 هەزار دینار بۆ هەر فەردەیەک و لەگەڵ کڕینى هەر تەنێک ئارد فەردەیەک ئاردیان بە خۆڕایى پێبدرێت و لەپێدانى کارەباش پاڵپشتیان بکرێت.

پارێزگای هەولێر دەشڵێت، هەر ئەمڕۆش تەواوى ئەم بڕیارانە چوونە بوارى جێبەجێکردنەوە و هەموو لایەکیش رەزامەندى و پابەندبوونى خۆیان بەبڕیارەکە راگەیاندووە، لە هەولێر نرخى هەر 10 نان و سەموونێک بە هەزار دینار بێت، هەر سەموونخانەیەک و نانەواخانەیەکیش پابەندى بڕیارەکە نەبێت رووبەڕووى رێکارى یاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو گەنجەی لە هەولێر رەخنەیگرت دەستگیركرا

بابەتی دواتر

قەیسەری تۆپی پێ كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوتی سپی هەرزاندەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نەوتی سپی لە بەنزینخانەكاندا بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە و جەختیشدەكاتەوە، بەهۆی…
Total
0
Share