شارەوانیی سلێمانی: گەڕەكە نوێیەكان ناو و ژمارەیان بۆ دادەنرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گەڕەكە نوێیەكانی شاری سلێمانی ناو و ژمارەیان بۆ دادەنرێـت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “لە ساڵی 2000 تاوەكو 2002 لەگەڵ هەڵبژاردنی یەكەم ئەنجومەنی نوێی شارەوانی، بە هاوكاری كەسانی پسپۆڕو، كەسایەتییەكانی شاری سلێمانی، تێكۆشەران، نووسەران، شاعیران و مێژوونوسان، گەڕەكانی شاری سلێمانی ژمارە و ناویان بۆ دانرا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پرۆسەكە لەمانگی ئازاری ساڵی 2000 دەستپێكرد، لیژنەیەكی بۆ پێكهێندرا لە چەند ئەندازیارێك، كە ژمارەی گەڕەكەكان لەو ساڵەدا بریتیبوو لە 68 گەڕەك لەناو سنووری شەقامی (60)مەتریی بازنەیی مەلیك مەحمود”.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەساڵی 2004 دا بەهۆی دابەشكردنی زەوی و فراوانبوونی شارەوە، ژمارەی گەڕەكەكانی سلێمانی بۆ 157 گەڕەك زیادیكرد كە هەمووی ژمارەكراوە و دواتر ژمارەیەكی زۆر لە گەڕەك و (57) گوند هاتوونەتە سەر سنووری شارەوانیی سلێمانی كە لە ئێستادا لیژنەیەكی نوێ پێكهێنراوە بۆ ژمارەلێدان و ناونانی ئەو گەڕەكانەی، كە نوێن و تا ئێستا ژمارە و ناویان لێنەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە، حكومەتی ناوەند ئامادەیە ئەو پارەیە بدات؟

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەرتی تایبەت دەسەڵاتدارە بەسەر كەرتی نەوت لە هەرێمدا پێچەوانەی عێراق كە موڵكداری كەرتەكە دەگەڕێتەوە…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکێکی ئەخلاقییان لەسەرە بەرامبەر بە کورد

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و…
Total
0
Share