خراپی کوالێتی دەرمانێک گرفتی گەورە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دروست دەکات

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەکێک لە دەرمانەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە عێراق دروستدەکرێت و بەهۆی خراپی کوالێتییەکەیەوە بووەتە گرفتی گەورە بۆ تووشبووانی نەخۆشییەکە.

کۆچەر کەریم سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوو جۆر دەرمان هەن کە تووشبووانی تالاسیمیا بەکاریدەهێنن، جۆرێکیان حەبێکە لە عێراق دروستدەکرێت ماوەی شەش مانگە کوالێتییەکەی هێندە خراپ بووە نەخۆشەکان ناتوانن بەکاریبهێنن، چونکە لەبری ئەوەی سوودی لێببینن زیانی هەیە بۆیان”.

باسیلەوەشکرد، “تووشبووانی تالاسیمیا لە دۆخێکی خراپدان، مانگانە دووجار پێویستە خوێن وەربگرن، کۆمەڵێک پشکنین هەیە دەبێت ئەنجامی بدەن، بەهۆی زۆری تێچووەکەی هیچ نەخۆشێک لەدەرەوە ناتوانێت دەرمانەکانی بكڕێت و یان ئەو پشکنینانە بکات”.

کۆچەر کەریم وتیشی، گەر نەخۆشێك بیەوێت لەبری ئەو دەرمانەی لە بەغدادەوە دێت خۆی دەرمان بکڕێت بۆ هەر مانگێک پێویستی بە 900 دۆلار هەیە کە ئەمەش تێچوویەکی زۆرە.

ئاشکراشیکرد، “داوامان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و عێراقیش کردووە، تا ئێستا کەس نەهاتووە بەدەنگمانەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم دواخرا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بەبێ دەرکردنی روونکردنەوەی کۆتایی لەبارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

ئاماری هەرێم: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

کەرتی راگەیاندنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە…
Total
0
Share