ناسا: هەسارەیەکمان دۆزیووەتەوە هاوشێوەی زەوییە و 137 ساڵی روناکی لێمانەوە دوورە و بۆ ژیان دەبێت

ناسا سوپەر-زەویی دۆزیەوە، کە 137 ساڵی رووناکی لە ناوچەی گونجاوی ژیانەوە دوورە، کە دەتوانێت یەکێک بێت لەو شوێنانەی ئومێدبەخش بێت بۆ ژیان.

بە گوێرەی قسەی ئاژانسی بۆشای ئاسمانیی ناسا، هەسارەکە ناوی TOI-715 b ە، و 1.5 هێندەی زەوی گەورەترە و بە دەوری ئەستێرەیەکی بچووکی سووردا دەسوڕێتەوە کە دەتوانێت پلەی گەرمی گونجاو دەربدات بۆ دروستکردنی ئاو لەسەر رووی هەسارەکە، کە توخمێکی سەرەکییە بۆ پشتگیریکردنی ژیان.

هەسارە دەرەکییەکان جیهانگەلێکن لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرمان کە لە ساڵی 2018ەوە لەلایەن ئامێرەکانی وەک تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێبی ناسا (JWST) لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، ئەمەش ڕێگە بە فەلەکناسەکان دەدات نەک تەنها جیهانی نوێ بدۆزنەوە بەڵکو هەندێک لە تایبەتمەندییە ناوەکییەکانیشیان ئاشکرا بکەن.

خولگەی TOI-715 b، هەر 19 رۆژ جارێک خولگەیەک (یان ساڵێکی زەوی) تەواو دەکات.

یەکەم هەسارەی دەرەکی زیاتر لە سێ دەیە لەمەوبەر دۆزرایەوە، ئەمەش هیوایەکی بە فەلەکناسیی بەخشی کە هەسارەکانی دیکە بتوانن ژیان لەخۆبگرن.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم لێکۆڵینەوە لەو بڕوانامانە دەکات کە بە بێ خوێندن بەدەستهاتوون

بابەتی دواتر

سناپچات 10٪ی کارمەندەکانی لە کار دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share