دەتەوێت بیرەوەرییە ناخۆشەکانت بسڕیتەوە؟ زانایان وەڵامدەدەنەوە

کێ لە ئێمە خواستی نییە بیرەوەرییە ناخۆشە و دڵتەنگییەکانی کە پێیدا تێدەپەرێت لە بیرەوەریدا بسڕێتەوە؟ ئەم پرسە لەلای بەشێک لە زانایان لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە و هەندێک پرۆتینیان ئاشکراکردووە کە دەتوانن هەستەکانی مرۆڤ بگۆڕن و بیرەوەرییە ناخۆشەکانی بسڕنەوە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویکردەوە، بیرەوەرییە مەودا درێژەکان دابەشدەبن بۆ دوو جۆر، بیرەوەریی ڕووداوە ڕاستییەکان وەک، ناوی کەسەکان و شوێنەکان و ڕووداوەکان، بیرەوەرییەکانی پەیوەست بە لایەنی سۆزداری.

زانایان باس لەوەدەکەن کە دەکرێت بیرەوەرییەکانی پەیوەست بە لایەنی سۆزداری بسڕدرێنەوە، ئەمەش یارمەتی ئەو کەسانە دەدات ڕووبەڕووی گۆشەگیری و ناسەقامگیری دەبن لەوڕووەوە.

زانایان لەزانکۆی کامبریج گەیشتوونەتە ئەوەی هەندێک پرۆتین بەناوی (shank) دەتوانن پاڵپشتییەکبن بۆ بەهێزکردنی تاوانی پەیوەندیکردنی نێوان خانە جیاوازەکانی مێشک، لەئەنجامدا هەر تێکشکانێکی ئەم کۆمەڵە پرۆتینە لەناو خانە دەمارەکانی مێشکدا دەوانێت ببێتەهۆی سڕینەوە یان گۆڕینی ئەو بیرەوەرییە ناخۆشانە.

ئاماژە بەوەشکراوە دەکرێت ئەم پرۆتینانە بەشێوەی چارەسەر وەربگیرێت، هەروەها لەهەندێک جۆری چارەسەریشدا بەکاردەهێنرێت وەک چارەسەرەکانی بەرزبوونەوەی فساری خوێن، سەرئێشەی نیوەیی، سنگە کوتێ، ناڕێکی لێدانەکانی دڵ.

لەوبارەیەوە دکتۆر ئامی میڵتن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئەو کردارە زۆر ئاڵۆزە، پێویستە هەوڵی زیاتر و ماندووبوونی زیاتری خۆمان لەو توێژینەوەیەدا بەکاربهێنین، سەرەتا ئەزموونەکانمان لەسەر ئاژەڵ دەکەین دواتر مرۆڤ، پێکهاتەی مێشکی مرۆڤ لە مێشکی مشکەوە نزیکە بۆیە تاقیکردنەوەکانمان لەسەر مشک دەکەین لەگەڵئەوەشدا دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگرین کە بەدڵنیایی مێشکی مرۆڤ ئاڵۆزترە.

بابەتی پێشتر

ئێران باس لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ڤیەننا دەکات و ئەوروپا ڕەتیدەکاتەوە

بابەتی دواتر

عێراقیشی تیایە<BR> گرفتی ئاووهەوا هەڕەشە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share