بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو پرۆژەی هەولێر سیتی لە کەسنەزان ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنی ماڵەکە سووتا و گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر1:56 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژووری کۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگادارکرایەوە بەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە سنووری کەسنەزان لە هەولێر ستی نزیک جووت سایدی لاوان، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی کەسنەزان و بنەسڵاوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کرد.
باسیلەوەشکرد، لە رووداوەکەدا ژنێکی بەرەگەز عەرەب سووتا و گیانیلەدەستدا.