عەلی حەمەساڵح: تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە قەرز بە هەرێم دەدرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە گرفتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد یەكلابكرێتەوە و دەشڵێت، “لەگەڵ هەمواری یاسای بودجەی 2024 عێراق پێدانی قەرز رادەگرێت تا ئەو كاتەی یاساكە هەمواردەكرێتەوە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت”.

ئاشكراشیكرد، هەرێمی كوردستان داوای 24 دۆلار بۆ هەر تێچووی هەر بەرمیلێك نەوت دەكات و ئەگەر ئەوە چارەسەر نەكرێت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستناكات و پشكی هەرێم رەوانە ناكرێت، جگەلەوەش تا ئەو كاتەی هەمواری یاسای بودجە دەكرێتەوە پێدانی قەرز بۆ هەرێم بەردەوامدەبێت و بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە پێدانی قەرز رادەگیرێت.

ئاشكراشیكرد، هەمواری یاسای بودجە دەبەسترێتەوە بە نەوتی هەرێم و داهاتەكەیەوە و هەر گۆڕانكارییەك بكرێت لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان دەبێت.

بابەتی پێشتر

تەقە لە خێوەتی مانگرتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك كرا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە: سبەینێ دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share