رێبوار تەها: كارەكانی سوپای عێراق لە گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك نایاسایین

ئەندامە سەركەوتووەكانی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەدواداچوون بۆ گرفتی هاوڵاتییانی گەڕەكی نەورۆز دەكەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێبوار تەها كاندیدی سەركەوتووی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند: “لەگەڵ هەڤاڵەكانمان لە هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە پشتگیری خۆمان بۆ دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز رادەگەیەنین و پەیامی ئاسۆ مامەندیان پێدەگەیەنین كە پشتیوانیان بۆ دووپاتدەكاتەوە”.

راشیگەیاند، لە رابردوودا زۆر هەوڵدرا بۆ ئەوەی كوردەكانی ئەم ناوچانە خانووەكانیان چۆڵبكەن، لە ساڵی 2019 تەنها 24 كاتژمێریان دانابوو بۆ چۆڵكردنی خانووەكان، بەڵام ئەو پیلانەمان پووچەڵكردەوە، چەند رۆژێكە ئەو پیلانە سەریهەڵداوەتەوە، ئێمە دەمانەوێت بە دۆكیۆمێنێت قسەبكەین، لەبەر ئەوەی ئەو كارانەی كە سوپا لێرە دەیكان نایاساییە و ترس و تۆقاندنی تێدایە بۆ دانیشتووانی ئەم گەڕەكە، كاری سوپا نییە بچێتە سەر گەڕەكەكان و ئەو كارانەی سوپای عێراق دەیكات نایاسایین.

وتیشی، “ساڵی 2020ەوە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لیژنەیەكی تایبەتی دروستكردووە سەبارەت بە هەموو ئەو موڵكانەی كە تایبەتە بە وەزارەتی بەرگریی و هەموو ئەو موڵكانەی كە دیاریكراوە ئەو لیژنەیە یەكلاییبكاتەوە بە هیج جۆرێك باس لە گەڕەكی نەورۆز نەكراوە”.

بابەتی پێشتر

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە

بابەتی دواتر

سوریا.. دوو بنكەی سەربازیی ئەمریكا كرایە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار…
Total
0
Share