سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، 9 ی ئەم مانگە وەرزی یەکەمی ساڵی سێیەمی یاسادانان دەستپێدەکات.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە،9 ی کانوونی دووەم وەرزی یەکەمی ساڵی سێیەمی یاسادانان دەستپێدەکات داوا لە ئەندامانی ئەنجومەن و فراکسیۆنەکان و لیژنەکان دەکەین، دەست بە کاری یاسادانان و چاودێریکردنی خۆیان بکەنەوە.
داوایشیکردووە، کاتێک بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبکرێت.
چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، یاسای بودجە هەمواربکرێتەوە.