بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی زێڕ زیاددەکەین

ئەندامێکی نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق، رایگەیاند، لەرێگەی پلانێکەوە یەدەگی زێڕ زیاددەکەین.

عەلا فەهد، ئەندامی نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئێستا رێژەی یەدەگی زێڕ لە ئاستێکی زۆر باشدایە و زیاتر لە 160 تۆنە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، بۆ یەدەگی زێڕ عێراق ریزبەندیی شەشەمی وڵاتانی عەرەبیی گرتووە، و بانکی ناوەندی هەوڵ دەدات لە رێگەی پلانێکەوە یەدەگی زێڕ  زیادبکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەیلا عومەر: بەمزووانە 20 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکەین

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەمزووانە 20 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکەین. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند،…
Total
0
Share