عامری گەیشتە هەولێر

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح گەیشتە هەولێر و تاوتوێی گۆڕانكارییە سیاسییەكان دەكات.

کەمێک لەمەوبەر هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە عامری لە سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێی بارودۆخی ئێستای عێراق و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی بکەن.

هاوكات دوای هەولێریش بڕیارە عامری ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی بکات و لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە، بۆ تاوتوێکردنی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێكی كورد هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ئاشكرادەكات. كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی…
Total
0
Share