رێگای چوون بۆ قەزای حاجیاوا دادەخرێت

بەهۆی ئەنجامدانی هێلکاری لە شەقامەکەدا، رێگای چوون بـۆ قەزای حاجیاوا دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ 29ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 7:30 خولەک تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی راپەڕین دەستدەکەن بە هێڵکاریی دووســایدی سەرەکی قەزای حاجیاوا/ سایدی رێگـای چوارقوڕنە بـۆ حاجیاوا، بەو هۆیەوە لە کاتی کارکردن بەشێک لە رێگاکە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە کاتی کردنەوەی رێگاکە نەکردووە، دەشڵێت، ”داواکارین هـاوکارمان بن لەپێـناو سەلامەتی هەمـوولایەک و سەرکەوتنی کارەکەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی لەبارەی دەوامی سەنتەرێکی سەربەو بەڕێوەبەرایەتیە هاوڵاتییان و سوودمەندان ئاگاداردەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری ئۆتیزمی سەربە…
Total
0
Share