سەنتەری میترۆ: هێرشی ئەلیكترۆنی بۆسەر دەزگا میدیاییەکان هەوڵێكە بۆ دەمكوتكردن

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، سەرهەڵدانی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر هەندێک لاپەڕەی دەزگای میدیایی، هەوڵێكە بۆ دەمكوتكردنی نەیاران و هەڵگرانی بیروڕای سیاسیی جیاواز.

سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکی لە مافى رۆژنامەنووسان بڵاویکردەوە، سەرهەڵدانی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر هەندێک لاپەڕەی دەزگای میدیایی، هەوڵێكە بۆ دەمكوتكردنی نەیاران و هەڵگرانی بیروڕای سیاسیی جیاواز، دژی ململانێی سیاسی و فرەیین، سەنتەری میترۆ شەرمەزاری دەكات.

دەقی بڵاوکراوەکەی سەنتەری میترۆ:

لە قۆناغی ململانێی سیاسی و هەڵبژاردنەكاندا، هەندێک لە دەزگاكانی راگەیاندن، رووبەڕووی هێرشی ئەلیكترۆنی دەبنەوە و لاپەڕەكانیان لەلایەن كۆمپانیای مێتا دەسووتێندرێت، ئەم هەوڵانە دژی ململانێی سیاسیی تەندروستن.

سەرباری ئەوەی عێراق لە ریزبەندیی خراپترین وڵاتەكانە لە رووی ئازادیی ئینتەرنێتەوە، بە ئەنقەست پچڕانی ئینتەرنێت، بلۆككردنی پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیا و بەرنامەكانی نامەناردن، سانسۆركردنی ناوەڕۆكی میدیایی و هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر لاپەڕەی چالاكوانان و رۆژنامەنووسان، تۆماركراوە.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەنتەری میترۆی راگەیاند، لە دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، هێرشی دیجیتاڵی كراوەتەوە سەر چەندین دامەزراوەی میدیایی سلێمانی، وێب تیڤی، سایت، لاپەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی هەم كەسی و هەم میدیایی ناسراو كە خاوەندارێتییان دیارە، وتی، “ئەم هێرشانە دژ بە ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و فرەیین” جەختیكردەوە، “ئەم هێرشانە بەناوی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و شتی دیکەوەیە كە هیچ بنەمایەكیان نییە”.

هەر ئەمڕۆ دەزگای میدیایی پۆڵەتیک پرێس، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە تیایدا، راستەوخۆ پارتی دیموكراتی كوردستانی تۆمەتباركردووە. دەڵێن، “خۆیان كردووە بە خاوەنی بەرهەمەكانی پۆڵەتیک پرێس كە لە بنچینەدا وانییە و بە كامێرای دامەزراوەكەیان تۆماركراون و پاشان ریپۆرتیان لەو بەرهەمانە داوە، بە ئامانجی داخستن و سووتاندنی پێگەكانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوک”.

سەنتەری میترۆ لە رێی شەریكەكانی لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە و سەرچاوە و هۆكارەكانی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
Total
0
Share