ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن بەرزبووەوە

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن کە لە رۆژی سەری ساڵدا روویدا ئەمڕۆ شەممە 100 کەسی تێپەڕاند و تا ئێستاش زیاتر لە 200 کەسی دیکە بێسەروشوێنن.

بوومەلەرزەکە بە گوڕی 7.6 پلە کە کەنارەکانی رۆژئاوای ژاپۆنی گرتەوە ژێرخانی وێران کرد و بەهۆیەوە کارەبای 23 هەزار ماڵ لە ناوچەی هۆکوریکۆ پچڕا.

گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا بەردەوامە کە لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا ماونەتەوە، هاوکات زیاتر لە 30 هەزار کەسیش کە ماڵ و حاڵیان تێکچووە پێویستیان بە هاوکارییە.

کیۆدۆ نیوز، بە پشتبەستن بە حکومەتی پارێزگای ئیشیکاوا و سەرچاوەی دیکە رایگەیاندووە، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 98 کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 110 کەس، زیاتر لە 200 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

ئەوە زۆرترین ژمارەی قوربانییە لە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە کومامۆتۆی باشووری رۆژئاوای ژاپۆن لە ساڵی 2016دا روویدا و 276 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی

بابەتی دواتر

لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری هەڵەبجە ناوچەی تەوێڵە زۆرترین بارانی لێ باریوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share