کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت لە سبەینێ کاتژمێر 9:00 ی بەیانی شەپۆلی بارانبارین کۆتایی بێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، بارانبارین لە ناوچەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم بەردەوامە و لە کاتژمێرەکانى داهاتووشدا دابارینەکە لەو ناوچانە لاواز دەبێت بەرەو تەواوى ناوچەکانى تری هەرێم دەڕوات و پێشبینیشدەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەى باران ببارێت تا نیوەشەو و لە دواتریش زۆرترین ڕێژەى بارانبارین لە بەشێکى پارێزگای سلێمانى و بەشێک لە ناوچەکانى باشورى ئەو پارێزگایە دەبێت.

ئاشکراشیکرد، ناوچەکانی هەڵەبجە و هەولێر و کەرکووک و گەرمیانیش ڕێژەیەکى باش بارانى لێدەبارێت و هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت، پێشبینى دەکرێت کاریگەرى ئەم باران بارینە تا سبەینێ کاتژمێر 900 بە لاوازى لە ناوچەکانى رۆژهەڵات بمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

هانا کلارک بچووکترین پەرلەمانتاری نیوزلەندایە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیازكراوە تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كاری پێبكرێت
ئێستا هەڵوێستی یەكێتی ئاشكرادەكات

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازێكی نوێی تایبەت بە تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان…
Total
0
Share