ئەمشەو تەقینەوەیەک عەفرینی رۆژئاوای کوردستانی هەژاند و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی راجۆ لە نزیک سەمونخانەیەک بۆمبێکی چێندراو کە لەناو سەتڵێکی خۆڵدا دانراوە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتیی کوژران و برینداربوون.
تا ئێستا دامەزراوە فەرمییەکانی رۆژئاوای کوردستان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی تەقینەوەکە ئاشکرانەکردووە.
`