لە شەڕێکدا کوڕ و باوکێک بە فیشەک بریندارکران

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە ناحیەی سەنگاو کوڕ و باوکێک بە فیشەک بریندارکران و برینی کوڕە 19 ساڵەکە سەختە.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار کە، باوکێکی 41 ساڵ و کوڕێکی 19 ساڵن گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کوڕەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون”.

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، ڕاشیگەیاند، “هەردوو بریندارەکە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە و پیاوە 41 ساڵانەکە بەهۆی سوکی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ لەژێر چاودێری پزیشکیدایە”.

لە ڕوداوێکی دیکەدا، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 33 ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی ژێرکەوتنی ئامێری “حەفارە”ەوە بریندار بووە و چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و پاڵەوانبوونی چێڵسی

بابەتی دواتر

وادەی گەیشتنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی دابەزی

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە پێشتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە. شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی…
Total
0
Share