دابەشكردنی بەنزینە عێراقییەكە دەكرێتە پسووڵە و خزمەتكردنی هەڵەبجەش درایە لیژنە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ جێبەجێكردنی ‏بڕیارەكانی خزمەتكردنی هەڵەبجە، لەبارەی مووچەی مانگی دووشەوە دڵنیایی دەدات كە ‏پارەی پێویست هەیە، بەنیازیشن دابەشكردنی بەنزینە عێراقییەكە بكەن بە پسووڵە.‏

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی ‏هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرد، لەبارەی ‏هێرشەكەی ئێرانەوە ڕایگەیاند، هیچ بنكە و دامەزراوەیەكی ئیسرائیل لە هەرێمی ‏كوردستان بوونی نییە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆشدا ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكە كرا، ‏داوا كرا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە پێكبهێندرێت و بەدواداچوونی ‏جدی بكات. ‏

بەشێكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بوو بە هەڵەبجە، ‏وتەبێژەكەی حكومەت ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەیەك ‏پێكبهێندرێت بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی تایبەت بە خزمەتكردنی هەڵەبجە، بە پێویستیشی ‏زانی حكومەتی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە قەرەبووكردنەوەی هەڵەبجە ‏لەئەستۆبگرێت.‏

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ‏دڵنیاییدان بە مووچەخۆران كە پارەی پێویست بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی شوبات ‏ئامادەیە و دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا بەردەوامدەبێت.‏

جوتیار عادل باسی گرفتی بەنزینیشی كرد، پێیوایە جۆرێك لە ناعەدالەتیی تێدایە و خەڵكێك ‏هەیە ڕۆژانە دەچێت بۆ وەرگرتنی بەنزینەكە و ئەوەش دەرفەت بۆ خەڵكی دیكە ‏ناهێڵێتەوە.‏

بۆیە وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، بەنیازن دابەشكردنی بەنزینەكەی عێراق ‏بكەن بە پسووڵە، تا دادپەروەری لە دابەشكردنەكەدا هەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: پارتی چۆن ڕووی دێت باسی خیانەت بكات؟
پێشتر ڕیفراندۆمی دەكرد و ئێستاش لە بەغداد شەڕی پۆست دەكات

سەرپەرشتیاری كەركوك – سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو كەسێك باسی خیانەت بكات نابێت پارتی باسی بكات، چونكە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەو خوێندکارانەی کێشەی فۆڕمی زانکۆلاینیان هەبوو کێشەکانیان چارەسەرکرا

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە پڕۆسەی زانکۆلاین نەگەڕابوویەوە و کێشەیان هەبوو، کێشەکانیان چارەسەرکرا.…
Total
0
Share