كەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو نمە بارانی بچڕبچڕ بەردەوامدەبێت لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی و لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان ئەگەر هەیە ئەو نمەبارانە درێژبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەكانی تر و هەروەها بۆ سەنتەری پارێزگای هەولێر و باكووری پارێزگای سلێمانی هاوكات بەفر لە سەر لوتكەی چیا بەرزە سنوورییەكان دەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو نمەبارانی بچڕبچڕ بەردەوامدەبێت لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی و لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان ئەگەر هەیە ئەو نمەبارانە درێژبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەكانی تر و هەروەها بۆ سەنتەری پارێزگای هەولێر و باكووری پارێزگای سلێمانی هاوكات بەفر لە سەر لوتكەی چیابەرزە سنوورییەكان دەبارێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئێوارە و درەنگانی شەوی هەینی پێشبینی بارانی كورتخایەنی بە لێزمە لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و ناوچەكانی ئیدارەی راپەڕین و كۆیە دەكرێت و هەروەها بۆ ناوچەكانی دیكە وەكو هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان كەركوك باران دەبارێت.

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی یەكێتی دەستگیركراوەكانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك ئازادكران

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share