چەكدارێك لە كاتی دانانی بۆمبێكدا ئاشكرابوو، تەقەی كرد و پۆلیسێكی برینداركرد

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، ئەمشەو چەكدارێك لە كاتی دانانی بۆمبێك لە بازاڕی پەنجا عەلی شاری كەركوك ئاشكرابووە و تەقەی لە هێزەكانی پۆلیس كردووە و پۆلیسێكی برینداركردووە و دواتر هەڵاتووە.

بەپێی زانیارییەكان، “دوای ئەوەی پۆلیسی فریاكەوتن لە بازاڕی میللیی پەنجا عەلی گومان لە ماتۆڕسوارێك دەكەن و هەوڵی دەستگیركردنی دەدەن، ماتۆڕسوارەكە تەقە لە مەفرەزەكەی پۆلیس دەكات و یەكێك لەپۆلیسەكان برینداربووە و دواتر هەڵاتووە”.

 لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ماتۆڕسوارەكە چەكی بێدەنگ و بۆمبی چێندراوی پێبووە و لە هەوڵی دانانی بۆمبەكەدا بووە كە هاوڵاتییانی شارەكە بكاتە ئامانج و ئەو كارمەندەی هێزە ئەمنییەكان فیشەكێك بەر سەری كەوتووە و ئێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ حەلبووسی: ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن

دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی خولێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی محەمەد حەلبووسی کرد و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share