باراک ئۆباما و هاوسەرەکەی پشتیوانی خۆیان بۆ کاملا هێرس راگەیاند

ئەمڕۆ باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و میشێل ئۆبامای هاوسەری، پشتیوانی خۆیان بۆ کاملا هێرس کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی راگەیاند.

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، ”لە کۆتایی هەفتەدا من و میشێل تەلەفۆنمان بۆ هاوڕێمان کاملا هێرس کرد و پێمان راگەیاند کە دەبێتە سەرۆکێکی نایابی ئەمریکا و پشتگیری تەواوی دەکەین”.

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی هەواڵی ئەمریکی ئێن بی سی نیوز ئەوەی ئاشکرا کرد، یاریدەدەرانی ئۆباما و هێرس گفتوگۆیان دەربارەی دەرکەوتنیان پێکەوە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کاتێکیان دیارینەکردووە.

دوای کشانەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کێبڕکێکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، کاملا هێرس، جێگری سەرۆک دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بەدەستهێنا بۆ کاندیدبوونی بۆ ئەو پۆستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
Total
0
Share