وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان بەشێوەیەکی نزم بە ئاسمانی شاری بەغداد_دا دەسوڕێنەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، تیمەکانی هێزی ئاسمانیی عێراقی ئامادەکاری بۆ یادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەکەن کە بڕیارە شەشی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
ئاشکراشیکرد، فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتژمێر 11:00 تا 1:00 ی پاشنیوەڕۆ بە شێوەیەکی نزم بە ئاسمانی بەغداد_ دا دەسوڕێنەوە بۆ راهێنان ئەمەش پێویست بە ترس و دڵەراوکێ ناکات لەلایەن هاوڵاتییانەوە.