بازدانێکی زانستی.. ئامێرێکی بچوک دەتوانێت وێنەی قوڵایی جەستە بگرێت

توێژەران توانیویانە ئامێرێکی هاوشێوەی لەزگە دروستبکەن کە قەبارەکەی هێندەی پولێکی پۆستە دەبێت، ئامێرەکە لەتوانایدایە وێنەی قوڵایی جەستە بگرێت و چەندین نەخۆشی دەستنیشان بکات، گرنگترین تایبەتمەندیشی ئەوەیە کە دەتوانرێت بنوسێنرێت بە جەستەوە.

ئەندازیارانی پەیمانگای تەکنەلۆژیی ماساچوستس لەزگەیەکیان دروستکردووە کە ئامێرێکی لەسەرە و دەتوانێت ڤیدیۆی ناوەوەی جەستەی مرۆڤ بگرێت، کردەکە بە شەپۆلەکانی سەروو دەنگ ئەنجامدەدات، ڤیدیۆکە بە کوالێتییەکی زۆر بەرز و لە ماوەی 48 کاتژمێردا دەبێت.

توێژەران دەڵێن قەبارەی ئامێرەکە 2 سانتیمەتر بۆ 3 سانتیمەترە، ڕاستەوخۆ دەدرێت لە پێستی جەستە و دەتوانێت چاودێریی جەستە بکات و نەخۆشییەکان دەستنیشان بکات، ئامێرەکە لە توانایدایە نەخۆشییەکانی دڵ، کێسەکانی دووگیان و جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەستنیشان بکات.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری ئەمریکیی Science بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، ئامێرەکە ناوی BAUSـە، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر کاردەکات و بەبەردەوامیی ڤیدیۆی ناو جەستە تۆماردەکات بە سەرجەم ئەندامەکانی ناوەوە، لەناویاندا کۆئەندامی دەمار ماسولکەکان، دڵ، کۆئەندامی هەرس و سییەکان.

ئامێرەکە لەسەر دوو خۆبەخش تاقیکراوەتەوە دەرکەوتووە، ڤیدیۆی ئەندامەکانی جەستەیانی بە کوالێتیی زۆر بەرز تۆمارکردووە.

بەپێی توێژینەوەکە، ئامیرەکە دەتوانێت سەرجەم گۆڕانکارییەکانی جەستە لە ماوەی وێنەگرتندا تۆماربکات لەکاتی ڕۆیشتن، دانیشتن سەرکەوتن بەسەر پلیکانە یان هەر چالاکییەکی دیکە.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

عێراق بووە یەكەم وڵاتی عەرەبی لە هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share