ئەمریكا داوای دروستكردنی كارتی بانكی لە عێراقییەكان دەكات

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق هانی عێراقییەكان دەدات بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بابەتێكی بڵاویكردووەتەوە، خزمەتگوزارییە بانكییە مۆدێرنەكان بەشدارن لە زیادكردنی وەبەرهێنانی بیانی و پێدانی قەرز بە عێراقییەكان و پاراستنیان لە تاوانی دارایی و دزی و زیان، خزمەتگوزاریی نا رەسمی گواستنەوەی پارە زیان بە ئابوری ناوخۆیی دەگەیەنێت.

باڵێۆزخانەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەپێی ئامارەكانی بانكی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2021 دا رێژەی ئەو عێراقییانەی تەمەنیان لە سەرووی 15 ساڵەوەیە و هەژماری بانكیان هەبووە، تەنها 18.57% بووە، باڵیۆزخانە دەڵێت، “ئەمە یەكێكە لە نزمترین رێژەكان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، كە بە تێكڕا نزیكەی 53%یە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتبەستنی عێراق بە پارەی كاش و خزمەتگوزاریی گواستنەوەی پارەی نارەسمی زیانی بۆ ئابوری هەیە، چونكە دەرفەتەكان بۆ ئەو رێسا داراییانە كەمدەكاتەوە كە پێویستە بۆ قایلكردنی كۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەكان بۆ ئەوەی لە عێراق كاربكەن.

باسی لەوەشكردووە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا حكومەتی ئەمریكا لەگەڵ حكومەتی عێراق كاریان بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بۆ كەرتی بانكی و چاكسازی لە میكانیزمەكانی گواستنەوەی پەیوەندیدار بە هاوردەكردن كە لەلایەن بانكەكانی عێراقەوە كردووە.

هاوكات، بەپێی ئاماری بانكی ناوەندیی عێراق، كۆی پارەی دانراو لە بانكە بازرگانییەكانی عێراق لە دوو ساڵی رابردوودا بە رێژەی نزیكەی 37 % زیادیكردووە و لە ساڵی 2021 تا ساڵی 2022، كۆی ژمارەی هەژمارە بانكییەكانی عێراقییەكان بە رێژەی 31% زیادیكردووە.

بابەتی پێشتر

ئەدهەم بارزانی: ئەم وڵاتە بووە بە زیندانێك بۆ ئەوانەی پێچەوانەی دەسەڵات بیردەكەنەوە

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو زەویانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت

بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بەو پارچە زەویانەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت. نووسینگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share