وەزیری دەرەوەی عێراق: لە بەرژەوەندیی ئێران نییە دەست لە عێراق وەربدات

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، “عێراق هێشتا لەژێر ئەو قەرزانەدایە كە بەهۆی جەنگەكەی لەگەڵ ئێران لەسەری كەڵەكەبوون.”

لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “بیلاد”ی بەحرەینی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئێران كرد و ڕایگەیاند، “عێراق هەوڵدەدات وەك دەوڵەت بەرامبەر بە دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ ئێران دا بكات و چەندین خاڵی هاوبەشیان لەنێواندایە، بەڵام هەندێك بابەتی جێناكۆكیش هەن.”

فوئاد حسێن دەڵێت، “لە شەڕی دژ بە داعش دا ئێران یارمەتی عێراق-ی داوە، بەڵام هەندێك جار دەست لەكاروباری عێراق وەردەدات، كە ئەوەش لە بەرژەوەندیی ئێران نییە.”

وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوەشكرد كە تا ئێستا عێراق بەدەست ئەو قەرزانەوە دەناڵێنێت كە بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران دا لەسەری كەڵەكەبوون.

بابەتی پێشتر

ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا

بابەتی دواتر

وێنە.. دوو خۆپیشاندەر لە قەزای سەیدسادق بە فیشەک برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share