دانیشتووانی چین بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەک کەمیکرد

ژمارەی دانیشتوانی چین لە ساڵی رابردوودا بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک کەمیکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاستەنگە دیمۆگرافییەکان لەنێویاندا بەساڵاچوونی دانیشتووانی چین و کەمی منداڵبوون لە وڵاتەکە.

بەگوێرەی ئامارەکان، تا کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەی دانیشتووانی چین کە دووەم وڵاتی جیهانە لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە لە ئێستادا و پێشتر یەکەم وڵات بوو، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی یەک ملیار و 408 ملیۆن کەس بووە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر یەک ملیۆن و 39 هەزار کەس کەمیکردووە.

ئەو ئامارانەی حکومەت لە پەکین رایدەگەیەنێت هاوتەریبن لەگەڵ رەوتە جیهانییەکان، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ئاسیا کە دابەزینی بەرچاوی رێژەی لەدایکبوونیان بەخۆیەوە بینیوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر چین چووە ریزی ئەو وڵاتانەی ژمارەی دانیشتووانیان رووی لە دابزین کردووە، کە بریترین لە ژاپۆن و وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات کە بەردەوام ژمارەی دانیشتووانیان روو لە کەمبوونەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
زیاتر ببینە

ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێت هەنگاریا لە سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە دووربخەنەوە

رۆژنامەی پۆلێتیکۆ بڵاویکردەوە، هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیارێکیان خستووەتەڕوو سەبارەت بە دوورخستنەوەی هەنگاریا لە پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە.…
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share