بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەک لە تەزووی کارەبای بەڕێوەبەرایەتییمان نەمانتوانی کارەکانی هاوڵاتییان راییبکەین”.
ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکەداین و لەکاتی نەمانی کێشەکە لە رێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی و پەیجی فەرمیمان ئاگادارتان دەکەین تا بتوانن سەردانمان بکەن و مامەڵەکانتان بۆ راییبکەین”.