كەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو.. لە چەمچەماڵ پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

مەفرەزەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ – نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “پاش ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمارکرد، کە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێکی دیکە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێدزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران”.

پۆلیس ئاشكرایكردووە، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو پێنج تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن”.

تۆمەتبارەكان لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

ترسناکترین زیندانی ئیسرائیل

بابەتی دواتر

خورماتوو.. فڕۆکە عێراقییەکان بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێر بەرزدەبێتەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی زێڕ پەیوەندی بە سیاسەتەكانی ئەمریكاوە هەیە و دەیەوێت دراوەكەی بەهاكەی لەدەست نەدات…
Total
0
Share