پێشبینیدەکرێت ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ بێت

دوای تۆمارکردنی ئاستێکی پێوانەی گەرمی لە ساڵی 2023 زانایانی کەشوهەوا پێشبینیدەکەن ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ بێت.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، زەریاکان لە زۆربەی مانگەکانی ساڵی 2023 گەرمی پێوانەیان تۆمارکرد بەشێوەیەک چەند مانگێکی دەوێت تا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و لەمساڵیشدا بەردەوام

رۆژنامەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای زەوی گەڕاندەوە بۆ دیاردەی کەشوهەوای ئێل نینۆ کە ئاماژەیە بۆ گەرمبوونی رووی زەریا و دەریاکان لە ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی زەریای هێمن، هەروەها روونیشیکردووەتەوە کە دوایین جار کە ئەوە روویدا ساڵی 2016 بوو.

بەگوێرەی راپۆرتەکە پێشبینیدەکرێت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامبێت کە دەیان ساڵ لەمەوبەر بەهۆی سوتەمەنیە بەردینەکانەوە دەستیپێکردووە، هەروەها پێشبینی دیاردەی نوێی گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێت لەمساڵدا.

ئەو رۆژنامە ئەمریکییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، خاڵە مەترسیدارەکانی بەرزبوونەوەی کەشوهەوا بریتین لە داڕمانی سەهۆڵبەندانە گەورەکانی گرینلاند و جەمسەری باشوور، توانەوەی بەردەوامی بەستەڵەکەکان لەگەڵ لەوناوچوونی بەردی مەرجانی لە ئاوە گەرمەکاندا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بابەتی دواتر

وردەکاریی دانپێدانانی ئەو باندەی گۆشتی گوێدرێژیان لە چێشتخانەیەکدا ساغکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share