کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لە لوتکەی چیاکان بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سبەینێ لە لوتکەی چیاکان بەفر دەبارێت”.

بەڕیوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ رایگەیاند، “ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ بوونی تەمێکی سووک لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکان، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژە بەوە دەکات، “ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانی پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە شەودا، هاوکات ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان نمەباران و لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەتایبەتی شاخە بەرزە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت”.

لەبارەی پلەکانی گەرمای سبەینێ کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “نزیک دەبنەوە لە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەشێوەیەک لە سلێمانی 13، هەولێر 14، دهۆک 12، کەرکوک و هەڵەبجە 15 پلەی سیلیزی دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بە شێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بە دوای خۆیدا بهێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغداد كۆبووەوە. لە…
Total
0
Share