بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2023 دا ژمارەی سەرپێچییەکانی هاتوچۆ زۆر زیادیانکردووە و بەو هۆیەشەوە نیوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتەکەدا هەن سزای دارایی دراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2023 دا سێ ملیۆن و 500 هەزار سزای دارایی سەرپێچییەکانی
هاتوچۆ تۆمارکراون، کە بەراورد بە ساڵی رابردووتر بە رێژەی 300% زیادیانکردووە، وێڕای ئەوەش شەش هەزار و 900 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە کە زۆرینەیان هۆکارەکەی پابەندنەبوون بووە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ.
ئاشکراشیکرد، لە ساڵی رابردوودا 365 هەزار و 800 هەزار تابلۆی ئۆتۆمبێل دراون.