سودانی: رێگە بەهیچ لایەك نادەین لەمپەر لەبەردەم کاری حکومەتدا دروستبکات

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەنگاوی گرنگمان لە بواری چاكسازیدا ناوە و دەشڵێت، رێگە بە هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی نادەن لەمپەر لەبەردەم کارەكانیاندا دروست بکات.

ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2024دا بەڕێوەچوو و، تیایدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند، حکومەتەکەی سەرکەوتوو بووە لە بنیادنانی متمانە و وەفا بەرامبەر بەڵێنەکان بە هاوڵاتییان.

جەختی لەوەشکردەوە، حکومەت هەنگاوی گرنگ و کاریگەری ناوە لە چاکسازیی دارایی و ئابوری و کشتوکاڵیدا و باسی لەوەشکرد سەرنج خستنەسەر کارە یەکەمینەکان گرنگە و پێویستە چاوی پێدابخشێندرێتەوە.

سودانی دووپاتیشیکردەوە، رێگە بە هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی نادەن لەمپەر لەبەردەم کاری حکومەتەدا دروستبکات و رێگە بە دواکەوتن نادەن لە هەر پڕۆژەیەک کە لەلایەن حکومەتەوە دەستیپێکرابێت.

سەرۆک وەزیران ئەوەشی ئاشکراکرد، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا گۆڕانکاری لە پارەدانی کاش-ەوە بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم وەزارەتەکاندا بکرێت.

بابەتی پێشتر

سعودیە ژمارەی یاریزانانی پیشەگەری بیانی لە یانەکاندا بەرزدەکاتەوە

بابەتی دواتر

تەرمی سەرمایەدارێك لە هەولێر دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کازمی لەبارەی موچەوە دڵنیایی دەدات

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراقەوە دڵنیایی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، چاکسازیان کردووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەگەڵ چاکسازییەکانیاندایە.…
Total
0
Share