وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق بووەتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان لە چوارچێوەی پەیماننامەی نێودەوڵەتیی کۆچ و حکومەتی عێراق هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ بەرگرتن بە کۆچی نایاسایی.
کەریم نوری، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە وتەیەکدا ئاماژەیبەوەکرد، بابەتی کۆچکردن و هەموو ئالنگارییەکانی پەیوەندیدار پەیوەندیدار پێیەوە لە سەردەمی رژێمی پێشووەوە سەریهەڵدا و تائێستاش بەردەوامی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە گەنجانی عێراق لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریی مافی پەنابەرانی لە یەکێتیی ئەوروپا هەندێک بیانووی ناڕاستەقینە و ناڕەوا دەدەن پاڵ دەزگاکانی حکومەت و تۆمەت هەڵدەبەستن بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری.
راشیگەیاند، دوای ئەو رێوشوێنانەی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی گرتیەبەر، ئەمڕۆ عێراق بووەتە وڵاتێکی پێشکەوتوو لە چوارچێوەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ.