تەرمی سەرمایەدارێك لە هەولێر دۆزرایەوە

شەوی رابردوو تەرمی سەرمایەدارێك لە یەكێك لە هۆتێلەكانی هەولێر دۆزرایەوە و هێشتا هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی نەزانراوە.

شەوی رابردوو تەرمی تاریق عەماش، سەرمایەداری لوبنانی و بەڕێوەبەری گشتیی هۆتێل مەسایا-ی هەولێر دۆزرایەوە.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی ناڕوونە و، لایەنە رەسمی و پەیوەندیدارەكان هیچ زانیارییەك نادەن لەبارەی هۆكارەكەیەوە.

عەماش (لەدایكبووی 1966) لە بنەماڵەی سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان نزیكە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمپانیاكانی حەریری بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ناکرێت ئیتر تەنها بە لێدوان ناڕەزایی دەربڕین و دەبێت سنوور بۆ بەزاندنی سەروەریمان دابنرێت

  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share