کەلوپەلی ماڵێکیان دزی و پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کرد بۆیان بگوازێتەوە

دزی

لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا پۆلیس دوو کەسی دەستگیرکرد کە دوای ئەنجامدانی دزیی لە ماڵێک پەیوەندیان پێوەکردبوون و داوایانلێکردبوون یارمەتیان بدەن بۆ گواستنەوەی ئەو کەلوپەلانەی دزیبوویان.

پۆلیسی فریاکەوتنی فلۆریدا بڵاویکردوە، “دوای ئەوەی لە لایەن دوو کەسەوە پەیوەندیمان پێوەکرا بە هانایانەوە چووین، کاتێک بینیمان دەرگای سەرەکی ئەو ناونیشانەی پێماندرابوو داخرابوو، لە رێگەی دەرگایەکی کراوەی دیکەوە چووینە ژوورەوە و دوو کەسی لێبوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو دوو کەسە لە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە کامێرای چاودێری فرۆشتگایەکی ویلایەتەکە دەرکەوتبوون کە دزییان ئەنجامدابوو”.

ئاشکراشیکرد، “پۆلیس هەردوو تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد، دوای ئەوەی برانە بنکەی پۆلیس دانیان بەوەداناوە، بەمەبەستی گواستنەوەی ئەو کەلوپەلانەی دزیویانە پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە، ویستوویانە دواتر بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێبکەون و کۆتایی هەفتەیان لە نیویۆرک بەسەرببەن”.

باسی لەوەشکرد، “بە دڵنیاییەوە ئێمە هاوکاریمان کردن لە گواستنەوەی خۆیان و کەلوپەلەکان، بەڵام بۆ بنکەی پۆلیس نەک شوێنێکی دیکە، پێویستیشە پشووی کۆتایی هەفتەیان لە زیندان بەسەر ببەن و هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکەمان نییە”.

 

بابەتی پێشتر

لە دوای 100 ساڵ کۆنگرێسی ئەمریکا شکستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی

بابەتی دواتر

ژاپۆن باس لەوە دەكات كۆریای باكوور وەزیرێكی لەسێدارەدابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share