پێشبینییەكانی كەشناسی: بارینی بەفر و باران دەستپێدەكات

لە سبەینێوە گۆڕانکاری لە دۆخی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە.

دەستەی کەشوهەوای عێراق بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سبەی چوارشەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری بارینی بەفر دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری بارانیش دەبێت بەشێوەی پچڕ پچڕ.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممەشەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی مامناوەند تاوەکو بەهێز و، لە شەودا ئەگەری بارینی بەفریش دەبێت.

بۆ رۆژانی هەینی و شەممەش دەڵێت، “پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن و بارانبارین بەشێوەی مامناوەند تا بەهێز بەردەوامی دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی ناویان لە هێزە تایبەتەكان هاتووەتەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی فرۆشتنی سیمكارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە.…
Total
0
Share