ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی ناویان لە هێزە تایبەتەكان هاتووەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق داوا لەو كەسانە دەکات کە ناویان وەك خۆبەخش بە پلەی سەرباز هاتووەتەوە پشكنین ئەنجامبدەن.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ئاگادارییەكدا داوا لەو كەسانە دەكات کە ناویان بڵاوكراوەتەوە و قبوڵکراون لە ریزی هێزە تایبەتەکان، خۆیان ئامادەبکەن و بچن بۆ ئەو بنکە تەندروستییانەی بۆیان دیاریکراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینە پێویستەکان.

داواشیکردووە، جلی وەرزشی لەبەر بکەن و کالەی وەرزشی کێش کەم لەپێ بکەن و پشکنینە جەستەیی و تەندروستییەکان ئەنجام بدەن.

رۆژی یەكشەممە وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوی 10 هەزار خۆبەخشی لە ریزی هێزە تایبەتەکان و ناوی پێنج هەزاری دیکەشی وەک خۆبەخشی جێگرەوە بڵاوكردەوە كە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

بابەتی پێشتر

لەناو فڕۆکەخانەیەکی ژاپۆن دوو فڕۆکە بەیەکیاندادا

بابەتی دواتر

پێشبینییەكانی كەشناسی: بارینی بەفر و باران دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share