رێژەی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا بە رێژەی 36% کەمیکردووە

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاویکردەوە، لەساڵی 2023دا کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتەکە بە رێژەی 36% کەمیکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە داتاکانی ساڵی 2023 بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2023 دا 29 هەزار و 430 کەس بە بەلەم و بە شێوەی نایاسایی خۆیان گەیاندووەتەوە بەریتانیا، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022 دا ژمارەکە 45 هەزار و 770 کۆچبەر بووە.

هەر بەپێی داتاکان، لە ساڵی رابردوودا 112 هەزار داواکاری مافی پەنابەرێتیان ئاڕاستەکراوە و بە رێژەی 67% مافی پەنابەرێتیان پێدراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی بەریتانیا هەڕەشەی رەوانەکردنیان بۆ وڵاتی روەندا لەسەرە، ئەمە جگەلەوەی ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە ئەولەویاتی کارەکانی داناوە.

بابەتی پێشتر

ساڵی رابردوو بایدن زیاتر لە یەک لەسەر سێی کاتەکانی بە پشوو بەسەربردووە

بابەتی دواتر

دوای زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێز نزیکەی 90 پاشلەرزە لە ژاپۆن روویانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share