لە ساڵی 2023 نزیکەی 25 هەزار منداڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی 24 هەزار و 950 منداڵ لەدایکبوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ئامارە لە بەرواری 1ی کانونی دووەم تاکو 1 ی کانونی یەکەمی 2023 تۆمارکراوە.