بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی زاینییەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە كە خۆیان بەدووربگرن لەتەقەكردن و هەر سەرپێچییەكی یاسایی دیكە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەموو رێكارێكی پێویستمان بەدانانی مەفرەزە لە سەرجەم شەقام و كۆڵانەكان گرتووەتەبەر، بۆ پاراستنی سەروماڵیان و بەرێكردنی پشوویەكی ئارام بۆ هەمووان.
هەر لە رایگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە تەقەكردن و هەر سەرپێچییەكی یاسایی دیكە مەفرەزەكانمان دەستبەجێ كەسی سەرپێچیكەر دەستگیردەكات و رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.