ئێزدییەكان لەم مانگەدا هاوسەرگیریی ئەنجامنادەن

جەژنی چوارشەممەی سوور ، سەری ساڵی ئێزدییەكانە و جەژنێكی گرنگی ئێزدییەكانە ، كە بەمانای نوێبوونەوەی سروشت و دووبارە ژیانكردنەوە لای ئێزدییەكان دێت ،مانگی نیسان كە چوارشەممەی هەفتەی یەكەم بە هەژماری ڕۆژهەلات دەبێتە جەژن كە بە بووكی ساڵی ئێزدییەكان ناسراوە، نابێت لەمانگی نیساندا ژیانی هاوسەرگیريی پێكبهێنن.

بەپێی سەرچاوەییەك لە ئایینی ئێزدییەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە ڕابردووەوە ئەم جەژنە ئەنجامداوە بە مانای ئەوەی یەزدان لە ڕێگای دابینكردنی ئاو و باو خاك و ئاگر گەردوونی دروستكردووە ، لە ڕابردوودا لەناوچەی میزۆپۆتامیا بەناوی جیاواز پێشوازی لەم جەژنە كراوە بەشێوەیەك سومەرییەكان بەناوی زاگموك ، بابلییەكان بەناوی ئەكیتۆ، میدییەكان بەناوی نەورۆز و ئێزدییەكانییش بەناوی چارشەممەی سوور ناوبراوە .

ئێزدییەكان لەم جەژنەدا وەكو نەریتێك خۆیان لە پەرستگای لالش 366 مەشخەڵ دادەگیرسێنن، لەماڵەكانیانیشدا هێڵكە ڕەنگاو ڕەنگ دەكەن وەكو دەربڕینێك بۆ سروشتی جوانيی بەهار.

یەكەم پەرستگای ئێزدییەكان لەسەر ئاستی جیهان دەكەوێتە قەزای شێخان لەپارێزگای دهۆك كە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە ئێزدییەكانی جیهان سەردانی پەرستگاكە دەكەن.

بابەتی پێشتر

كەجەكە: پارتی سەربازانی توركیای بەجلی پێشمەرگە و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە گواستووەتەوە شیلادزێ

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: عێراق ناتوانێت نەوتی زیاتر هەناردە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share