حكومەتی عێراق لەسەر مووچە وەڵامی حكومەتی هەرێم دەداتەوە

وتەبێژی حكومەتی عێراق وەڵامی وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەداتەوە و دەڵێت، “لێدوانەكەی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم تووشی سەرسووڕمانی كردووین لەبارەی برسیكردنی هاوڵاتییانی هەرێم و چەندین تۆمەت ئاراستەی حكومەتی عێراق كراوە”.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، ئەركی حكومەتی عێراقە پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی سەرتاسەری وڵات بكات و دژی هەموو جۆرە هێرشێكیشە بۆ سەر هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت، “لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم تووشی سەرسووڕمانی كردین و چەندین تۆمەتی ناواقیعی ئاراستەكردووین لەبارەی برسیكردنی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و بە لەبیركردنی ژمارە فەرمییەكان بۆ ناردنی پارە و دانپێدانانی فەرمانبەرانی هەرێم”.

وتەبێژی حكومەتی عێراق راشیگەیاند، “پەلەكردن لە بڕیاردان رەوشی سیاسی و حكومی ئاڵۆزتردەكات و ئەو جۆرە لێدوانانە لەگەڵ سیاسەت و بەرنامە نیشتمانییەكەی حكومەتی عێراق یەكناگرێنەوە.

بابەتی پێشتر

درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share