تەندروستیی جیهانی: ئاماژەی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا لەمساڵدا هەیە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕادەگەیەنێت، ئاماژەی سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەمساڵدا هەیە، بەمەرجی پابەندبوون بە پاكوخاوێنی و سەلامەتی.

مارگرێت هاریس، وتەبێژ بەناوی ڕێكخراوەكەوە وتی، گرنگە پارێزگاری لە كەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە پەتاكە لەمیانەی پڕۆسەی پێدانی ڤاكسین بكرێت، بەڵام ئەمە دەكەوێتە سەر ئەستۆی هەڵسوكەوتی خەڵك و، هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەربارەی مەترسیی ڤایرۆسەكە.

سایتی (بی بی سی) لەسەر زاری مارگرێت وتیشی، “ڤاكسین كاریگەر نابێت ئەگەر ڕێژەی پەتاكە كەمنەبێتەوە، ئەوكات دەتوانین بڵێین مرۆڤ بەسەر پەتاكەدا سەركەوت”.

لێدوانی بەرپرسەكەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەكاتێكدایە تادێت ژمارەی ئەو ڤاكسینانەی دژ بە پەتاكە پەرەیپێدەدرێت لەزیادبووندایە، هەروەك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا و بەشێكی بەرچاوی وڵاتانی دیكەی جیهان دەست بە پێدانی ڤاكسین بە هاوڵاتییان كراوە و ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی توشبوون دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵکشانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تەندروستیی سلێمانی ناچار بە دەرکردنی ڕێنمایی نوێ دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی نوێی خۆپارێزیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و ڕایگەیاندووە ڕۆژ بە ڕۆژ ئامارەکان…
زیاتر ببینە

ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ‏پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی…
Total
0
Share