تەندروستیی جیهانی: ئاماژەی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا لەمساڵدا هەیە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕادەگەیەنێت، ئاماژەی سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەمساڵدا هەیە، بەمەرجی پابەندبوون بە پاكوخاوێنی و سەلامەتی.

مارگرێت هاریس، وتەبێژ بەناوی ڕێكخراوەكەوە وتی، گرنگە پارێزگاری لە كەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە پەتاكە لەمیانەی پڕۆسەی پێدانی ڤاكسین بكرێت، بەڵام ئەمە دەكەوێتە سەر ئەستۆی هەڵسوكەوتی خەڵك و، هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەربارەی مەترسیی ڤایرۆسەكە.

سایتی (بی بی سی) لەسەر زاری مارگرێت وتیشی، “ڤاكسین كاریگەر نابێت ئەگەر ڕێژەی پەتاكە كەمنەبێتەوە، ئەوكات دەتوانین بڵێین مرۆڤ بەسەر پەتاكەدا سەركەوت”.

لێدوانی بەرپرسەكەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەكاتێكدایە تادێت ژمارەی ئەو ڤاكسینانەی دژ بە پەتاكە پەرەیپێدەدرێت لەزیادبووندایە، هەروەك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا و بەشێكی بەرچاوی وڵاتانی دیكەی جیهان دەست بە پێدانی ڤاكسین بە هاوڵاتییان كراوە و ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی توشبوون دەبێت.

بابەتی پێشتر

لە یادی قاسم سلێمانیدا ئەمڕۆ لە بەغداد خۆپیشاندانی بەرفراوان دەکرێت

بابەتی دواتر

عێراق بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپیک+ ڕۆژانە 2.9 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەشت سوودی خواردنی مۆز

رەنگە وا بیربکەیتەوە کە خواردنی مۆز تەنها ژەمێکی سووکە، بەڵام لە راستیدا سەرچاوەیەکی خۆراکی بەهێزە و دەکرێت چەندین…
Total
0
Share